|
|
|
|
|
سینه‌ما که‌ریم تاقانه له هۆتێله‌كه هاته خواره‌وه.. بێزاری‌و دڵته‌نگی زیاتر له جاران ته‌نگیان پێ‌هه‌ڵچنیبوو.. به نیازی بردنه سه‌ری كات‌و حه‌سانه‌وه، ڕووی له سینه‌ما كرد.. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو تێیگه‌یاندن: ساڵی 1997
هـه‌وارگـه خه‌و، خزمه‌تكاره‌كه‌ی جارانه‌و سفره‌ی دڵی به‌ربلاَوتر ڕاخستووه.. ده‌ری ماڵی، وه‌كوو جاران، گۆڕه‌پانی هه‌ڵپه‌ڕكێ‌یه‌و.. ده‌نگی زوڕنای نابڕێته‌وه.. ** - بۆچی ده‌ڕۆی؟ مرۆڤی بێ‌هه‌وارگه، قهقنهسئاسا حه‌ز له فڕین‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌كا.. حه‌ز ده‌كا گۆی ئه‌م زه‌وییه بۆ هه‌میشه به جێ بێڵێ.. نه‌یه‌ته‌وه.
ساڵی 1998 |
||
|
|
|
|
|
کورتیله چیرۆک: هه‌ناسه‌کانی ته‌نیایی نووسینی: که‌ریم تاقانه(سوێد)
_ به قوربانی ئه‌و هه‌ناسه و فرمێسکانه‌ت بم.. ده به‌سه، چیدی به‌رگه ناگرم.. _ له‌تاو دووریت.. هاکا مردم.. ئاخر که‌ی دێیته‌وه، که‌ی...؟
نه‌یزانی هێڵه‌که بۆ خۆی پچڕا یا توند چه‌سپاندنی مۆبایله‌که‌ی به‌گوێیه‌وه، پێوه‌ندی‌یه‌که‌ی پچڕاند. له‌دووریی هه‌زاران هه‌زار میله‌وه، ئه‌و پرسیاره بۆ هه‌زاره‌مین جار جه‌رگی کون کون کرد و.. بۆ هه‌زاره‌مین جار تواندیه‌و‌ه و دایچۆڕانده‌و‌ه نێو پێڵاوه‌کانی خۆی. ئاواتی ده‌خواست ئه‌و کات و ساته بچووکی بچووک بێته‌وه و ببێ به باڵنده‌یه‌کی تیژ تێپه‌ڕ و به پڕتاو، پێش ئه‌وه‌ی فرمێسکی وی ویشک بێته‌وه، خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه لای. ئازاری لێک‌دابڕان و شه‌پۆلی نامۆیی، به‌و با و بۆرانه، دڵسۆزانه هه‌ڵیان گرت و له شه‌قامه کپ و نووزه‌لێ‌نه‌هاتووه‌کانی شاردا دایاننا. با، به‌شێوه‌یه‌ک قژی ڕه‌ش و درێژی شه‌وی به‌م لا و به‌و لادا ڕاده‌کێشا ده‌تگوت ده‌یهه‌وێ له بنجه‌وه هه‌ڵی‌بکه‌نێ. شه‌قام و کۆڵانانیش له سه‌فه‌ری خه‌ودا بوون و پرخه پرخ و هه‌ناسه‌ی ساردیان مووچڕکی به له‌شی کوڕه‌دا هێنا و ترسێکی سه‌رده‌می منداڵییان لا کرده میوان. ترسێک که سه‌ر تا پێی داده‌گرت و ده‌یخزانده نێو باوه‌شی گه‌رم و تژی له بۆنی مێخه‌کی دایکیه‌وه.. ترس له حیکایه‌تی دێ‌و و په‌ری. له‌پڕ شه‌قام و کۆڵانان باوێشکیان دا. ده‌روازه‌ی پێڵوویان کرایه‌وه و دیتنی مرۆڤێک گێژ و وێژی کردن. ڕێژنه‌ی پرسیاریان کوڕه‌ی ته‌ڕ ته‌ڕ کرد: _ کوڕه له‌ڕ و لاوازه‌که.. به‌سه‌ر و سه‌کوتته‌وه دیاره غه‌ریبیت.. ها؟ _ به‌ڵێ، هه‌میشه. _ چ خێرته، غه‌ریب..؟ ئه‌ی ئه‌و دڵه‌کوته‌یه‌ت له پای چی..؟ کوڕه‌که چڵمه‌که‌ی هه‌ڵلووشی و گوتی: _ ده‌مێکه ئه‌ستێره‌یه‌کم لێ ون بووه و .. لێره بۆی ده‌گه‌ڕێم، لێره. _ جا پێت وایه لێره‌یه..؟! _ به‌ڵێ، هه‌ر بۆیه ئه‌منیش لێره‌م. _ لێره له دووی مه‌گه‌ڕێ، ئه‌ی غه‌ریبی لێقه‌وماو. _ بۆ ..؟ خۆ من وام زانی لێره‌یه. بزه‌یه‌کیان هاتێ و پاشان گوتیان: _ خاترجه‌م به. _ که چی...؟ _ که لێره نایدۆزیه‌وه. نه‌ختێکیان خۆ با دا و زمانی لافاوئاسایان به لا لغاودا هێنا. گوتیان: _ سوپاس بۆ قاچی هه‌ڵتۆقیوت و هه‌ناسه‌کانی غه‌ریبیت. سوپاس بۆ ئه‌ستێره‌ی ونبووت و بۆ نامۆیی... کوڕه له‌ژێر بارانی قسه‌کانیان‌دا چکه‌ی ئاوی ده‌هات. گوتی: _ ئه‌مه‌یان بۆ..؟ گوتیان: _ ئێمه که‌وتبووینه ئاویلکه.. ده‌مێک بوو ترپه‌ی گه‌رم و گوڕی ئه‌وتۆمان له سه‌ر دڵی خۆمان هه‌ست پێ نه‌کردبوو، غه‌ریب! تۆ گیانت به به‌ردا کردینه‌وه، تۆ.. به خێر بێی و .. سوپاسیش بۆ غه‌ریبی.. غه‌ریبی.. غه‌ریبی‌ی‌ی‌ی...... زایه‌ڵه‌ی ده‌نگیان ئه‌و ناوه‌ی ته‌نی و دار و به‌ردی ده‌ور و به‌ری خسته چاوه چاو و سه‌ره‌تاتکێ، گوڵه زه‌رد و سووره‌کانی نێو پارکه‌کان نه‌بێ که له تاو سه‌رما و با و باران، یان ڕه‌نگه له‌ترسی هه‌ڵوه‌رین، سه‌ریان به‌نێو یه‌کدی دا کردبوو و سووکه ئاوڕێکیشیان پێ نه‌ده‌درایه‌وه. کوڕه‌که هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کرد، نه‌ختێک پشت ملی ته‌ڕی خوراند و پاشان ده‌ستی ڕه‌ق و ته‌زیوی بۆ نانه سه‌ر سینگ و گوتی: _ سوپاس بۆ پێشوازیی باراناویتان.. سوپاس.. سوپاس.. سوپا‌س‌س‌س‌س... کوڕه‌که ڕێگای ماڵه‌وه‌ی گرته‌وه به‌ر. به ئاسته‌م قاچی به دوای‌دا ده‌چوون. ناوه ناوه ڕاده‌وه‌ستا و له ده‌ور و به‌ری خۆی ده‌ڕوانی به‌لام ئه‌و ده‌مانه‌ی که ڕاده‌وه‌ستا، پتر له داهۆڵێک ده‌چوو که ناشییانه دروست کرابێ، تا گیانله‌به‌رێک... مانگی دووی 2009 سوێد
|
||
|
|
|
|
|
من و ته‌رمه‌که‌ی ته‌نیشتم! نووسینی به زمانی ئاڵمانی: د. مه‌سعوود عه‌تایی وه‌رگێڕانی بۆ فارسی: شه‌هلا حه‌مزاوی کـه‌ریـم تـاقـانه کردوویه‌تی به کوردی
دوای ئه‌وه‌ی که دوایین ڕه‌شپۆشه شینگێڕه‌کان له گۆڕه‌که‌م دوور که‌وتنه‌وه، ئاهێکی خه‌ماوی، به‌ڵام له‌سه‌رخۆم هه‌ڵکێشاو له تابووته‌که‌دا خۆم وه‌رسووڕاند. ادامه مطلب |
||