|
|
|
|
|
دڵۆپێک فرمێسک بۆ "ندا" که‌ریم تاقانه ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵک دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌ی زیاتر بۆ دنیای ده‌ره‌وه ده‌رخست و وه‌ک بینیمان، سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکی دنیا و گشت میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. دنیای ده‌ره‌وه ئێستا ئیدی ئیمان به‌و ڕاستییه دێنێ که هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، گه‌مه‌یه‌ک زیاتر نییه و له ئه‌نجامدا ئه‌وه ته‌نیا که‌سانێکی شاقه‌لدرێژن که ده‌نگی هه‌موو میلله‌ت بۆ پاراستنی ڕیژیم و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شووره‌ییی خۆیان، ده‌خنکێنن و باکیشیان له هیچ نییه. ئه‌من له‌م دووری دووره‌وه سه‌یر ده‌که‌م و گوێ ده‌گرم و دڵه‌ڕاوکه‌مه.. ئۆقره ناگرم.. دوورم، به‌ڵام له نێزیکه‌وه ئاگام له‌و هاوار و قیژه و زریکانه‌یه.
یه‌که‌مجار که ئه‌و سه‌حنه تراژیدی و جه‌رگبڕه‌ی "ندا"م دیت، له‌گه‌ڵ یه‌ک، دوو هاوڕێ دانیشتبووم. واقمان وڕما و زمانی هه‌ر هه‌موومان بۆ چه‌ند ساتێک له گۆ که‌وت. نازانم، بیرم شاشه.. داخۆ ده‌ستی چڵکنی کامه ویژدان‌تۆپیوێکیان بوو که به‌و شێوه خوێنی دڵی "ندا"ی ڕژانده سه‌ر سینگی زه‌وی..؟! خه‌ڵکینه ده‌بێ دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سه چه‌نده خاڵی بێ له به‌زه‌یی و عه‌شق و جوانی که ئاوا بێ‌ڕوحمانه گوڵێکی تازه پشکووتوو، به به‌رچاوی دنیاوه هه‌ڵده‌وه‌رێنێ و پارچه پارچه‌ی ده‌کا..؟! به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بۆ ئێمه‌ومانان که ئه‌و ڕێژیمه پیسه ده‌ناسین، کاره‌ساتی ئه‌وتۆ و له‌وه‌ش دڵته‌زێنتر چاوەڕوان کرواه. به‌ڵام ... "ندا"...! که سینگی تۆ پێکرا و داچۆڕایته سه‌ر عه‌رز، گشت وجوودی غه‌ریبی من، له‌م غه‌ریستانه‌دا گیرا و گریا و ڕه‌ش داگه‌ڕا.. ڕه‌شتر له مانتۆ ڕه‌شه‌که‌ت و چاوه ڕه‌شه‌کانت. کاتێکیش پێڵووت کرده‌وه و دوا نیگای زامدارت بڕییه نێو چاوانم، دنیایه‌کی سه‌وز و ئه‌به‌دیم له ده‌ریای چاوانتدا کرده دی و ئه‌وکات ئیدی .. گریام. |
||
|
|
|
|
|
سێبه‌ر یه‌لمار سوێدربێرگ وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه نازانم داخۆ ژیانم خۆش ده‌وێ یان ڕقم لێیه‌تی؛ به‌ڵام به هه‌موو ویست و هه‌وا و هه‌وه‌سێکمه‌وه توند خۆمم پێیه‌وه هه‌ڵواسیوه. نامه‌وێ بمرم. نا، نامه‌وێ بمرم: نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ینێ، نه ئه‌مساڵ و نه ساڵی داهاتوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جارێکیان چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا خه‌ونێکم دیت که وای لێ‌کردم ئاره‌زوو بکه‌م قه‌ت له دایک نه‌بوومایه. * - - - به ته‌نیا چوومه شه‌قامێکی بێده‌نگ و چۆڵ و هۆڵ. ڕۆژێکی پێش به‌هار بوو که زووتر به‌فر ده‌توایه‌وه، دڵۆپه دڵۆپی ئاو که له سه‌ربانه‌وه ده‌تکایه خواره‌وه، له به‌ر خۆره‌تاوه‌که‌دا ده‌دره‌وشایه‌وه. ... ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
دوو کورتیله چیرۆک: ۱- به‌سه‌رهات
په‌ر لاگێرکڤیست وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه چه‌ند دێڕ له‌باره‌ی په‌ر لاگێرکڤیسته‌وه په‌ر فابیان لاگێرکڤیست (1891-1974) یه‌کێکه له شاعیر و چیرۆکنووسه هه‌ره دیاره‌کانی سوێد. ساڵێک له زانکۆی ئۆپسالا ده‌رسی ئه‌ده‌بیات و مێژووی هونه‌ر ده‌خوێنێ و دواتر واز ده‌هێنێ و سه‌فه‌ری دانمارک، فه‌رانسه و ئیتالیا ده‌کا. له‌و وڵاتانه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێز ده‌نووسێ. ... که‌شتییه‌ک به بادبانی ڕه‌شه‌وه هات و ویستی دوور بمبا. ئه‌منیش سوار بووم و زۆرم بیر لێ‌نه‌کرده‌وه. به دڵ ده‌متوانی گه‌شتێکی کورت ئه‌نجام بده‌م. گه‌نج و به‌ده‌ماغ بووم و تاسه‌ی ده‌ریام ده‌کرد. قه‌راخمان به‌جێ‌هێشت و خێرا له پشت سه‌رمانه‌وه له چاو ون بوو و بایه‌کی پاک که‌شتییه‌که‌ی به دڵنیایی‌یه‌وه بۆ پێشه‌وه برد. خزمه‌تکاره‌کانی نێو که‌شتییه‌که که له‌گه‌ڵیان له پێوه‌ندیدا بووم، دژوار و جیددی بوون و ئه‌وه‌نده پێکه‌وه قسه و باسمان نه‌ده‌کرد. ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ، ڕۆژ و شه‌و به ئاراسته‌یه‌کی دیاریکراودا سه‌ره‌مڕ هه‌ر چارۆکه‌مان هه‌ڵدا و که‌شتیمان لێ‌خوڕی. تووشی هیچ وشکایییهک نه‌هاتین. ساڵ له دوای ساڵ درێژه‌مان به ڕه‌وتی خۆمان دا. ده‌ریا کراوه، هه‌وا له‌بار بوو. هیچ وشکایییهک به‌رچاو نه‌که‌وت. له ئاکامدا پێم سه‌یر بوو، بۆیه له یه‌کێک له خزمه‌تکاره‌کانم پرسی که ئه‌وه بۆ وایه. ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه چیدی هیچ دنیایه‌ک بوونی نییه. دنیا له‌ناو چووه و نقومی بن ئاو بووه. ته‌نیا ئێمه ماوینه‌ته‌وه. ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
چیرۆک نیگار
نووسه‌ر: یه‌لمار سوێدربێرگ له‌سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه یه‌لمار سوێدربێرگ له چه‌ند دێڕدا: یه‌لمار سوێدربێرگ نووسه‌رێکی ناسراوی سوێدی‌یه. ئه‌و ساڵی 1869 له ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی سوێد له دایک ده‌بێ و ساڵی 1941 له کۆپێنهاگی پێته‌ختی دانمارک کۆچی دوایی ده‌کا. یه‌لمار، نوێنه‌ری ڕێبازی ئه‌ده‌بیی ناسراو به ( ڕ‌ه‌شبینانی کۆتاییی سه‌ده)، یه‌کێک له ناسراوترین نووسه‌رانی خاوه‌ن سه‌بکی سوێدی‌یه. ئه‌و باوه‌ڕی به ئازادیی ئیراده نییه، زۆرێک له که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆکه‌کانی وی ده‌بنه قوربانیی هه‌ڵکه‌وت و چاره‌نووس. ... ... چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژێکی مانگی ئاپریلدا، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که هێشتا بیرم له مانای ژیان ده‌كرده‌وه، چوومه دووکانێکی چووکه‌ی جگه‌ره‌فرۆشی هه‌ڵکه‌وتوو له کۆڵانێک، تا چروتێک بکڕم. (ئێل زێلو)یه‌کی تۆخ و لێواردارم هه‌ڵبژارد، خستمه نێو کێفه‌که‌مه‌وه، پاره‌که‌م دا و خه‌ریك بوو بڕۆم. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
كـڕیـاری هـونـه‌ر عه‌زیز نه‌سین وه‌رگێڕ: که‌ریم تاقانه
ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
شێتێك هه‌ڵات
عه‌زیز نه‌سین
ادامه مطلب |
||